گروپی (ژیوا) گروپێکی ڕۆشنبیری ،کلتوری ،ناحکومی سەربەخۆیە
باوەڕی تەواوی بە پرانسیپەکانی دیموکراسی وئازادی و عەقڵانیەت ھەیە،بە تێڕوانینێکی سەردەمیانە و بەشێوەیەکی زانستیانە دەست بۆ چەمکە کلتوریەکان دەبات و دەیەوێت خزمەتی زیاتر بە کلتوری کوردی و بەتایبەت کلتوری ناوچەی ھەورامان بکات،چونکەپێی وایە کە دەست بردن بۆخزمەت کردنی لۆکاڵەکان دواجار لە بەرژەوەندی و خزمەتی گشتی کوردیدایە...
گروپە لە بەرواری(١٧/١٠/٢٠٠٨) لەسەردەستی چەند گەنجێکی دڵسۆزوچەند ڕۆشنبیرێکی خەمخۆر
ونیشتیمان پەروەر ی ناوچەی ھەورامان بەبێ گوێدانە ھیچ جیاوازیەکی ئایدۆلۆژی و ئینتیمای سیاسی وحزبی دروست بوە و تاوەکو بتوانین لە ھەمو بوارەکانەوە خزمەت بکەین،دژایەتی کردنی ھیچ کەس و کۆمەڵەو گروپو
ڕێکخراوێکی ناوچەکەو بگرە کوردستانیش لەگەڵ پرانسیپە بنەڕەتیەکانی ئێمەدا یەک ناگرێتەوە و زۆر دورە لەئامانجە سەرەکیەکانمان ...گروپی ژیوا لە سەرەتاکانی دروست بونیەوە تاوەکو ئێستا سەرەڕای نەبونی ھیچ جۆرە پاڵپشتی یەکی مادی نە لەحکومەت و نەلەھیچ حیزبو ڕێکخراوێکی کوردستانەوە،چەندین کاری جوان و خزمەت بەڕۆشنبیری مەعریفی و ھونەری ناوچەکەی کردووە چەندنمونەیەکیش لەوانە:
١-بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی ڕۆشنبیرانی ھەورامان (١١/٧/٢٠٠٩) لەھەورامان ،بەچاودێر بەڕێز (مامۆستا عباس عبدالرزاق _بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ھونەر/ سلێمانی).
٢-بەخشینی خەڵاتی (ئەستێرەی زێڕین) بۆ سیاچەمانە بە ھەرسێ گەورە ھونەرمەندانی گەلەکەمان بەڕێزان : (عوسمان کێمنەیی و جمیل ھەورامی و حەمەحسێن کێمنەیی) لە بەرواری (٢٣/١٠/٢٠٠٩).
٣-ئەنجامدانی کاری درامای تەلە فزیۆنی (ئەدالێ) بە شێوەزاری ھەورامی .کە لە ٨ زنجیرە پێک ھاتووە.
٤-دانانی سایتێکی ئەلیکترۆنی بەناوی ( www.zheway.com ) کەلە بەرواری (١/١٠/٢٠١٠) ەوە بە ھەردوو شێوەزاری (سۆرانی و ھەورامی ) خزمەت دەکات .
٥- دەرکردنی ڕۆژنامەی (ژیوای) کە یەکەم ژمارەی لە بەرواری (١/١٢/٢٠١٠) دەرچوەو مۆڵەتی فەرمی لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەژمارە(٤٥١) لەبەرواری (٥/١٢/٢٠١٠)وەرگرتووە.
٦-لە ساڵی (٢٠٠٩) تا ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی مۆڵەتی تەلەفزێونێکی لۆکاڵین بەناوی (ژیوای) کە گرنگی زیاتر بە شێوەزاری ھەورامی بدات و فاکتەرو میکانیزمێک بێت بۆ پیشاندان و زیندو ھێشتنەوەو پەرە پێدانی کلتورو فەرھەنگی ڕەسەنی ھەورامان و پاراستنی لە لەناوچوون و گرنگیدان بە بوارە ڕۆشنبیری یەکان و ھتد....
دواجار( ژیوا تیڤی) لەبەرواری (٥/٧/٢٠١١) مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە ...ئێستەش سەرقاڵی کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکارین بۆ دامەزراندنی ...
٧- دوای پەسەندکردنی پەیڕەوو پرۆگرامی سەنتەرەکەمان(سەنتەری کلتوری ژیوا) لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە ئێستە سەرقاڵی بەدەست ھێنانی مۆڵەتی فەرمی سەنتەرەکەمانین تاوەکو بتوانین بە پێی پێویست (کۆڕ و سیمینار و چالاکی جۆربەجۆر) پێشکەش بکەین