ھەنگاوەکانی مادەی ١٤٠ بەرەو جێبەجێ بوون یا دواکەوتنی
ھەنگاوەکانی مادەی ١٤٠ بەرەو جێبەجێ بوون یا دواکەوتنی
 

187جارێ وانیانۆ
0
ھەنگاوەکانی مادەی ١٤٠ بەرەو جێبەجێ بوون یا دواکەوتنی
ھەنگاوەکانی مادەی ١٤٠ بەرەو جێبەجێ بوون یا دواکەوتنی حمە علی توفیق میرزا ئەندامی یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان دوو بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠١٢ کە یەکێکیان لە دەسەڵاتی خۆیدایە
Tuesday, 31 January 2012 00:07
کۆدی تایبه‌تی‌: 680
بۆ ھەڵوەشاندنەوەی و دووەمیان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدایە بۆ بریاردان لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەو چەند بریارانەی بەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی عیراقی لە ناوچوو دژی ھاووڵاتیانی کورد لە کەرکوک و ناوچەکانی تری کوردستان داویەتی ، ھەردوو بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی چەند لایەنێکی مادەی ( ١٤٠ ) ە و گرنگی خۆیان ھەیە ، بەڵام بە ئەندازەیەکی زۆر دواکەوتووە ، پێویستە باسێکی کورت لەسەر ھەردوو بریارەکە بکەین :

یەکەم : ھەڵوەشاندنەوەی گشت بریارەکانی لیژنەی کاروباری ژوروی عیراق ( لجنە شۆون الشمال ) ، ئەم لیژنەیە لەلایەن بەعسیەکانەوە پێکھێنرا و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش لێپرسراوی بوو لێپرسراوانی بەعسی لە کەرکوک و موسڵ و پارێزگاکانی تری باکوری عیراق ئەندامی بوون ، کاریان جێبەجێ کردنی بریارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی عیراق بو لەگەڵ ئەرکەکانی ( راگواستنی کوردەکان ، ھێنانی عەرەب بۆ ناوچەکە ، دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون بۆیان ، دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون بە سەریاندا ، دامەزراندنیان لە دامودەزگاکانی حکومی ، گواستنەوەی فەرمانبەرانی کورد بۆ پارێزگاکانی خواروو و ھەولیر و سلیمانی ، گرتن و راوەدونانی کوردەکان لە گشت پارێزگاکانی باکور ، سەرپەرشتی پرۆسەکانی ئەنفال و کیمیاباران و راگواستنی گوند و شارۆچکەکان و بۆردومانکردنی گشت ناوچەکانی کوردنشین ، سیاسەتی تەعریب و تەبعیس پەیرەو بکەن ) ، تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد لە پارێزگاکانی ( کەرکوک و موسڵ و سەلاحەدین و باقوبە ) لەلایەن ئەو لیژنەیەوە جێبەجێ دەکران ، بۆیە دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقی سزای توندی بەسەر ئەو لێپرسراوانەدادا .

دووەم : پێشنیار کردن بۆ ھەلوەشاندنەوەی بریارەکانی ( ئەنجومەنی سەرکرایەتی شۆرشی عیراق ) دژ بە گەلی کوردستان ، حوکمی یاساییان ھەیە و پێویست دەکات بە یاسا ھەڵوەشێنەوە ، بریارەکانیش ئەمانەن ( ٣١ و ٣٦٩ و ٣٩٨ ی ساڵی ١٩٧٥ ، ١٨١ و ٨٢٤ ی ساڵی ١٩٧٦ ، ٩٤٩ ی ساڵی ١٩٧٧ ، ٩٧٤ و ١٠٦٥ ی ساڵی ١٩٧٨ ، ١٨٩ ی ساڵی ١٩٧٩ ) ، ناوەرۆکی ئەم بریارانە بریتین لە دەستبەسەرداگرتن و کوژاندنەوە و دابەشکردن و بەناوکردنی گشت ئەو زەوی و زارانەی بە دەست کورد و تورکمانەوە بووە لەو چوار پارێزگایەدا بۆ بەرژەوەندی عەرەبە ھاوردەکان لە خواروو و ناوەراستەوە ، بە ھەڵوەشاندنەوەیان خاوەنداریەتی دەگەرێتەوە بۆ خاوەنەکانی پێشویان کە زۆربەی کورد و ھەندێ لە برا تورکومانەکانە ، ئەمەش ھەندێ ئاسانکاری بۆ دەربازبوون لە خاڵی ئاسایی کردنەوە دەکات .

مادەی ١٤٠ی دەستور ئاماژە بە مادەی ٥٨ی یاسای بەرێوەبردنی عیراق بۆ گواستنەوە دەکات ، ئەو مادەیە بە ( ٣ ) مەرحەلە کۆتایی پێدێت ، گرنگترینیان مەرحەلەی یەکەمە کە بە ناوی ئاسایکردنەوە ناسراووە ، ئەوەش بوەتە چەند بەشێکی کارکردن لەوانە ( گیرانەوەی دەرکراوەکان ، گەراندنەوەی ھێنراوەکان ، گێرانەوەی موڵک و زەوی وزاریان ، ھەڵگرتنی ھەر زوڵم غەدرێک لێیان کرابێت ، گێرانەوەیان بۆ سەر وەزیفەی پێشویان ، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆرانکاریانەی لە سنوری ئیداری پارێزگاکاندا کراووە ) بۆ جێبەجێ بوونی ئەمانە پێویستە قەرەبوبکرێنەوە ، مەرحەلەی دووەم بریتیە لە سەرژمێریکردنی ناوچەکە ، مەرحەلەی سێیەم راپرسیە لە کەرکوک و باقی ناوچەکانی تر .

ئەو ھەنگاوانەی تا ئیستاجێبەجێ کراون ئەمانەی لای خوارەوەن :

١ – گەرانەوەی دەرکراوەکان و ھێنراوەکان ، بە شێوەیەکی گشتی خۆی لە قەرەبوکردنەوەی دەرکراوەکان بە مەبلەغی ( ١٠ ) ملیۆن دینار و بۆ ھێنراوەکان ( ٢٠ ) ملیۆن دینارە ، لە سەرەتای کاری لیژنەی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ وە تا ئیستا بەردەوامی ھەیە و تەواو نەبووە ، ھۆکارەکەشی بەستنەوەی گشت پارێزگاکانی عیراقە بە مادەی ١٤٠ ، ئەمە بوەتە ھۆکاری کۆتای نەھاتنی ، چونکە میزانییەی مادەی ١٤٠ بەشی ئەو ھەموو قەرەبوانە ناکات .

٢ – دوای ( ٥ ) ساڵ لە بەردەوامی کاری لیژنەکە تازە ئەو ھەنگاوانە کەوتنە بەرچاو کە لەسەرەوەی بابەتەکەمان باسمان لێکردووە ، ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی چەند بریارێکە کە پەیوەستن بەو مادەیەوە .

ئەوەی ماوە کاری لەسەر بکرێت :

١ – راگرتنی خەرجکردنی پارە لە میزانییەی مادەی ١٤٠ بۆ پارێزگاکانی ناوەراست و خوارووی عیراق و داوای ھەڵوەشاندنەوەی بریاری ژمارە ( ٧ )ی ساڵی ٢٠٠٨ ی لیژنەی مادەی ١٤٠ بکرێت و ھەر پارەیەک لەو میزانیە دیاری دەکرێت ، تەنھا بۆ ناوچەکانی کەرکوک و کێشە لەسەرەکان بێت .

٢ – بۆ کۆتای ھێنان بە ئاسایی کردنەوە کە مەرحەلەی یەکەمی مادەکەیە ، پێویستە لەسەر سەرکردایەتی کوردستان داوای ھەڵوەشاندنەوەی چەند بریارێکی تری ( مەرسوم جمھوری و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی عیراق ) بکات کە تایبەتن بە گۆرانکاری لە ئیدارەی پارێزگاکانی ( کەرکوک ، موسڵ ، سەلاحەدین ، دیالە ، سلیمانی ) ، بە مەبەستی گێرانەوەی ئەو شوێنە ئیداریانەی کە بەو گەمە سیاسیەی رژێمی لەناوچوو کردویەتی دژ بە گۆرانکاری سنوری ئیداری پارێزگاکان ، لەوانە :

مرسوم جمھوری / ٦٠٧ / ساڵی ١٩٧٥ / تایبەت بە ناحیەی سەرقەڵای قەزای کەلار

مرسوم جمھوری / ٦٠٨ / ساڵی ١٩٧٥ / تایبەت بە قەزاکانی / چەمچەماڵ ، کلار ، کفری

مرسوم جمھوری / ٣٣ / ساڵی ١٩٧٥ / تایبەت بە ناحیەکانی قەزای مەخمور

مرسوم جمھوری / ٣٢ / ساڵی ١٩٧٦ تایبەت بە قەزای چەمچەماڵ

مرسوم جمھوری / ٤١ / ساڵی ١٩٧٦ َ تایبەت بە قەزای توزخورماتو

مرسوم جمھوری / ٢٥٦ / ساڵی ١٩٧٦ تایبەت بە ناحیەی داقوق

بریاری ژمارە / ١٧٨٠٣ ساڵی ٩٧٨ تایبەت بە ناحیەی دبس

مرسوم جمھوری / ٢٣٢ / ساڵی ٩٧٩ تایبەت بە ناحیەی شوان و ئاڵتون کۆپری

مرسوم جمھوری / ٣٦٨ / ساڵی ١٩٨٧ تایبەت بە برگەی ١ لە خاڵی یەکەم / ناحیەی قادرکرم

مرسوم جمھوری / ٥٠٨ / ساڵی ١٩٨٧ تایبەت بە ناحیەی قادر کرم

مرسوم جمھوری / ٤٣٤ / ساڵی ١٩٨٩ تایبەت بە قەزای دبس

 

ھەولیر / ٢٩ / ١ / ٢٠١٢

 

Share/Save/Bookmark
سه‌رچه‌مه‌‌ : حمە علی توفیق میرزا ‌