ناکرێت هه‌روا به‌لای هه‌ندی بابه‌تیا تێ په‌ڕین .
یه‌کی له‌و داب‌و نه‌رییته کۆن و دێرینانه‌ی که له هه‌وراماندا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆیش به شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو به رێوه‌ی ده‌چێت و رێزی لێ ئه‌گرن ، زه‌ماوه‌ندی پیرشالیاره (زه‌ماوه‌نه‌و پیری) که هه‌رساڵ له مانگی رێبه‌ندان به رێوه ده چێت، که لیره‌دا ئه‌مه‌ویت پێناسه‌یه‌کی کورت له‌چۆنیه‌تی ئه‌م مه‌راسیمه یان زه‌ماوه‌نده بخه‌مه به‌ر چاوی به‌ڕێزانو لایه‌نگرانی فه‌رهه‌نگی کلتوری ، هه‌رچه‌ندئه‌و شتانه‌ی وه‌ک به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دی باوه‌ڕ پێکراو بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه زۆر که‌م وناته‌واوه، ئه‌میش هه‌روه‌ک زۆرینه‌ی بابه‌ته مێژویه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده له درێزایی مێژودابه‌وشێوه‌یه گیوه‌ی پێ نه‌دراوه‌وکه‌وتوه‌ته به‌ربێ لایه‌نی مێژو نوسانو ده‌سه‌ڵات دارانی داسه‌پاو ، که ئه‌وه‌ش بۆ ئیمه شتێکی دورله باوه‌ڕ نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری مێژوی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت ئه‌وه‌ی به‌راشکاوی له به‌ر چاوه که هیچ کاتێ ئه‌و ماوه‌یه‌مان پێ نه‌دراوه‌و بۆ نه ڕه‌خساوه هه‌تا بۆ خۆمان بژین‌و روداوه‌کانیشمان وه‌ک خۆیان تۆ مار بکرێن‌و بدرێنه‌ده‌ستی نه‌وه‌ی دوا رۆژ ، به‌س به ناچاری ده‌بێ ده‌سته‌و دامانی ئه‌و بۆ چونه‌ده‌م به ده‌م یان سینه به سینه‌یه بین‌و زۆرشتمان له‌و روانگایه‌وه رون که‌ینه‌وه ، هه‌رچه‌ند ئه‌م شێوه هه‌رمان کردنه په‌سه‌ندی روانگای بشکنین و زانستی نییه ، ئه‌ڵبه‌ته نه ئه‌وه‌ی که هیچ به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دێکمان بۆ ئه‌م بابه‌ته به ده‌سته‌وه نه‌بێ ، نا، شتانێکیشمان له به‌رده‌ستایه به‌ڵام تاریک‌و نادیار . سه‌ره‌تا ئاماژه به چه‌ند سه‌ر چاوه‌یه‌ک ئه‌که‌ین که له سه‌ر پیرشالیار باسیان کردوه‌و به دووکه‌س یان زیاتر ناویان لێ بردون . له کتێبی مێژوی کورد‌و کوردستانی مامۆستا مه‌ردۆخ له لاپه‌ڕه‌ی 123 تا 125 جلدی یه‌که‌م ده‌ڵێت (ماریفه‌ت هی پیرشالیاری یه‌که‌مه که یه‌کێ له گه‌وره پیاوه کانی ئاینی کۆنی ئه‌و ناوچه‌یه بووه ) هه تا ئا ماژه به واته‌یه‌کی کۆنی سه‌ده‌ی6و7هه‌ورامانی کردوه،گوایالاوه کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له ریش سپیه کان پرسیاریان کردوه ( قرونی قه‌ڏیمیا یام ماریفه‌توپیرشالیاری)به‌ساڵاچوانیش جوابیان ئه‌ده‌نه‌وه(ماریفه‌تو پیرشالیاری قه‌ڏیمیا قرونی هیزیگه گوشایشه کۆری ئارده‌نش) هه تا له شوێنێتردا ئه‌ڵێت ( پیرشالیارنوسه‌ری ئه‌م کتێبه یانێ ( ماریفه‌ت)ه هه‌روا له ناوه‌که‌ی دیاره بێ شه‌کو گومان مه‌جوسی بووه و ...... باپیره‌ی پیرشالیاری دووهه‌مه) به‌س لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌س نیشان کردوه که پیرشالیاری دووهه‌م ره‌چه‌ڵه‌و له شوێن به‌جێماوی پیرشالیاری یه‌که‌م بوه‌و به واته‌ی مامۆستا مه‌ردۆخ مه‌جوسیش بووه ، پیرشالیاری دووهه‌میش له خه‌ودا پێغه‌مبه‌ری خوا (د- س) له سه‌ر بێ ده‌بینێو به ناوی کوڕم له گه‌ڵیا ئه‌دوێو ئه‌ویش پاشان که موسلمان ده‌بێ وناوی موسته‌فا بۆ خۆی دا ده‌نێو هاو ده‌وره‌ی شێخ عه‌بدوالقادری گه‌یلانی بووه، که‌ئیستاش دانیشتوانی هه‌ورامان به (سه‌یدموسته‌فا)ناوی ده‌به‌ن ، که هه‌ندێ باوه‌ڕیان له سه‌ر ئه‌وه‌یه گوایا له به ر ئه‌وه‌ی پێی وتراوه پیرشالیارکه‌پیریان ده‌ستگیری پیرشالیاره‌سیاوه‌بووه ، ئاخۆ ئه‌وه‌چ بیروهۆشێکی سالموئاگایه که بتوانێ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بکات که مورشیه یان پیرێ به ناوی ده‌روێشه‌که‌ێ وه ناوبانگ په‌یداکات و پێناسه بکرێت ، یانێ سه‌ید موسته‌فا ئه‌وه‌نده که‌م توانا بووه که پێیان وتوه (پیری شالیاره سیاوه) یان شالیاره سیاوه که مورید یان ده‌روێشی سه‌ید موسته‌فا ئه‌بی به ناو بانطتر بووه له سه‌ید موسته‌فا ؟ من به‌ش به‌حاڵی خۆم ناتوانم ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند که‌م له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه گه‌یشتونه‌ته راده‌ی پیر له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له ده‌ورو به‌ریدا بوون بة‌تواناترو ناوبانطتربووة چ له روانگای باتنیه‌وه چ له روانگه‌ی رواڵه‌تی. له‌کتێبی مێژوی هه‌ورامان به نوسینی قازی عه‌بدولآی شه‌یداله لاپه‌ڕه‌ی15و16ده‌ستنوسی ئه‌ومێژوه‌یداباسی پیرێ ئه‌کابه‌ناوی سه‌ید موحه‌مه‌د که‌به ئه‌ولادو له شوێن به جێ ماوی بابا تاهیری هه‌مدانی ناوی لێ براوه، گواێ خه‌وێ به پیرشالیاروده‌بینێو دێت بوهه‌ورامان وهه ر له وێ دهمێنێته‌وه‌و ئه‌ویش سه‌ره‌تا ناوی شالیار ده‌بیو پیرشالیار (وه‌یسیان) و هه‌واری (شلێرانی) پی ئه‌داو هه‌ربه‌و بۆنه‌یشه‌وه وتراوه شلێران یانی ماوای شالیاران ، من هه‌تا ده‌سنوسه‌که‌یشم ده‌س نه‌که‌وت باوه‌ڕم به‌و نوسینه‌ی نه‌بوکه له نێو کتێبی(مێژوی سه‌لاتین هه‌ورامان دابوو ) به‌ڵام وایه‌و ئیدی چێگای باوه‌ڕبێ یان نا نوسراوه ؟ لێره‌یش دا ئه‌بێ بڵێن به‌واته‌ی ئه‌و سه‌ر چاوه‌یه یانی مێژوی هه‌ورامانی قازی عه‌بدوڵای شه‌یدا شالیار ناو له هه‌وراماندا ئه‌بن به سێ که‌س ؟ یان له‌کتێبی مشاهیری کورد به نوسینی بابا مه‌ردۆخی رۆحانی جه‌ڵدی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی 2 باسی پیرشالیاری یه‌که‌م ئه‌کاوده‌ڵێت( یه‌کێ له‌موغان وره‌هبه‌رانی ئاینی زوڕده‌شتی یه‌و له هه‌ورامانا ژیاوه که کوڕی جاماسب وپیاوێکی ئاگاوخاوه‌ن قه‌ڵه‌م بووه، ئه‌م موغه کتێبێکی به ناوی( ماریفه‌تو) پیرشالیاری به زاراوه‌ی هه‌ورامی به نه‌زم داناوه‌و نوسیویه‌تی ، که زیاتر بابه‌تی په‌ندو ئامۆژگاری‌و داب‌و نه‌ریتی ئائینی کۆن بووه ، که پاشان وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌رئایین پیرۆزی ئیسلام ) . یان له‌کتێبی دیوانی پیرشالیاربه‌نوسینی مامۆستا موحه‌مه‌دبهاالدین مه‌لاساحێب ناسراو به‌دانای هه‌ورامی له لاپه‌ڕه‌ی 5 دا باسی پیرشالیاری یه‌که‌م ئه‌کاتو ده‌ڵێت(کوڕی جاماسب ویه‌کێ له په‌یره‌وانی ئائینی زوڕده‌شتیان وله ناو چه‌ی هه‌ورامانا ژیاوه و ماریفه‌تی پیر شالیاریش هی ئه‌م پیره‌ی بووه) پاشان له لاپه‌ڕه‌ی 11 دا باسی جه‌ژنی پیرشالیارو چۆنیه‌تی به رێوه بردنیمان بۆ ئه‌کا ، که به هه‌ندی له‌وبابه‌تانه ئاماژه‌مان کرد‌و پێوێست به‌پات کردنه‌وه‌ی ناکات، ئه‌وانه‌یش ده‌یانه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه زیاتر بزانن ئه‌و سه‌ر چاوانه به وردی بخوێننه‌وه ،پاشان مامۆستادانای هه‌ورامی که خۆیشی دانیشتوی ته‌وێڵه‌وله ناوچه‌ی هه‌وراماندا ژیاوه‌و یه‌کێ له روناکبیرانی سه‌رده‌می خۆی بووه، ده‌ڵێت ( تا ئێسته بۆ ئێمه رون نه بوه‌ته‌وه که ئایا ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی پیرشالیاری زوڕده‌شتی کوڕی جاماسبه ،یان جه‌ژنی پیرشالیاری دووهه‌م که نه‌ته‌وه‌ی پیرشالیاری یه‌که‌مه‌و.... . ) . ئه‌میش هه‌ر له‌سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌ی بووه‌که پیرشالیاری دووهه‌م ره‌چه‌ڵه‌و له‌شوین به جێماوی پیرشالیاری یه‌که‌م بووه ؟ به بڕوا‌و بۆچونی ئه‌و سه‌رچاوانه‌و چه‌ند سه‌ر چاوه‌یه‌ترئه‌و زه‌ماوه‌نده هی هه‌ره‌کامیان بوبێ له‌یه‌ک بنه‌ماڵه بون‌و هه‌ورامی ئه‌سیلو ئاریایی نیژاد بون‌و ناچنه‌وه سه‌رئه‌و سیاده‌ته‌ی که ئه‌مڕۆباسی لێوه ده‌کرێت. شایه‌د من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و بۆ چونانه‌م لا په‌سه‌ند نه‌بێ به‌ڵام ئه‌و نوسراون‌و سه‌رچاوه‌کانیش له به‌رده‌ستایه ،زۆرشتی که‌مان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه‌و له به‌رئه‌وه‌ی باسه‌که‌مان به درێژا نه کێشێت ، ده‌چمه‌وه سه‌ر چۆنیه‌تی زه‌ماوه‌نی پیر ، ئه‌و زه‌ماوه‌نده هه‌روا که زۆر باسی له سه‌ر کراوه ، له ناوه‌ڕاستی زستان و مانگی ریبه‌ندان دایه ، چۆنیه‌تی ده‌س پێکردنیشی ئاوایه . ئێواره‌ی یه‌که‌مین جومعه‌ی رێبه‌ندان له‌مزگه‌وتی هه‌ورامان پاش نوێژی مه‌غریب گوێزی باخی پیرشالیار که ئێستاش هه‌ر به ناوی خۆیه‌تی ، وه‌ک جومعانه دابه‌ش ئه‌کرێت که پێی ئه‌وترێ ( هه‌واڵ یان خه‌وه‌ر) یانێ له‌جومعه‌ی داهاتودا زه‌ماوه‌نی پیر به رێوه‌ئه‌چێت جومعه‌ی دووهه‌م له نیوه‌ڕۆ به دوای رۆژی سێ شه‌مبه‌وه زه‌ماوه‌ند به سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که نه‌زری پیرشالیار کراون ده‌س پێ ئه‌کات، سێ رۆژ له نیوه‌ڕۆ به دواوه یانێ نیوه‌ڕۆدوای سێ شه‌مبه‌و چوار شه‌مبه‌و پینج شه‌مبه به رێوه ئه‌چێت ، که ئێستا زیاتر به ده‌ف لێ دان‌و گۆرانی گوتنی ئاینی وهه‌تا زکرو سه‌مابه واتایه‌تر کۆره‌زکری ده‌روێشان به‌رێوه ئه‌برێ ،که‌من خۆم له‌ساڵانی 64و 65و 66 دا به‌شداری ئه‌و جه‌ژنه‌م کردوه‌و، ئه‌وکاته زیاتر جۆره هه‌ڵپه‌ڕکێ یه‌کی نیمه زکرو نیمه هه‌ڵپه‌ڕین بوو ، ئه‌مه له خۆیدا نیشانه‌ی ئاڵ‌و گۆڕکردنێکه که‌به‌سه‌ریاهاتوهه رله‌م چه‌ندساڵانه‌ی دوایه‌دا،له‌لایه‌تری شه‌وه‌دانیشتوانی هه‌ورامان زۆربه‌یان په‌یره‌وانی شێخانی نه‌قشبه‌ندین ووه‌ک سۆفی ده‌ناسرێن، سۆفیش هیچکاتێ به‌و شێوه‌یه زکر یان ئه‌رکی دینی خۆی به‌جێ ناهێنێت زیاتر وه‌ک رابیته خه‌ریکی تاعه‌تو ته‌قوایه ،جائه‌وه‌یان له‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایه‌داچۆن هێناوه‌ته نێوئه‌م زه‌ماوه‌نده وه‌جییگای پرسیاره، وه‌گه‌رنه‌کاتێ ئه‌ڵێن زه‌ماوه‌ند ئه‌ویش له هه‌ورامانا زیاتر بۆ خۆشیوشادی بووه ، ئه‌گه‌رچی واده‌زانم ئه‌وه‌یش له خۆیدائاڵوگۆڕێکی دیارده‌ی عیرفانیه‌وه ئه‌گه‌ر له روانگایه‌کی تره‌وه سه‌یری بکه‌ین ، زیاتر له گه‌ڵ باوه‌ڕی ئه‌مڕۆی دانیشتوانی هه‌ورامان دائه‌گونجێت، چۆنیه‌تی نه‌زر یان به‌رات کردنی ئه‌و ئاژه‌ڵوخۆراکاته‌ی که بۆ زه‌ماوه‌ندی پیر دابین کراوه هه‌ر ئه‌وشته‌یه له‌سه‌رده‌می خودی پیردابووه‌وئێستاش هه‌روایه ،یانی هه‌ربنه ماڵه‌یه له‌وده‌ورانه‌دا چی داوه بۆ زه‌ماوه‌ندی پیر ئێستاش ئه‌بێ رچه‌ڵه‌و له شوین به‌جێ ماوانی ئه‌وهه‌رمانه جێ به‌جێ که‌ن ، هه‌تا ئه‌گه‌ریه‌ک نه‌فریشیان بێت ئه‌وئه‌رکه‌ی وابه‌ئه‌ستۆ،بۆوێنه‌سه‌ربڕینی ئه‌وئاژه‌ڵانه وابه‌ئه‌ستۆی بنه ماڵه‌ی(هاڵیشانیا)ئه‌بێ یه‌کی له‌وبنه‌ماڵه‌یه یه‌که‌مین ئاژه‌ڵ سه‌ر ببڕێت پاشان ئه‌وانی که . ئه‌گه‌ر‌بچینه نێوچۆنیه‌تی به‌سه‌رهاتی ئه‌وکچه‌ی که هێناویانه بۆ پیرشالیاروباسی به‌سه‌ر هاته جۆراو جۆره‌کانی بکه‌ین، زیاتر له راستی دۆرمان ئه‌حاته‌وه‌و ئه‌مانباته نێو بابه‌تێکی ئه‌فسانه‌یی وباسی دێوومۆکڵوئه‌وشتانه‌ی که‌زیاتربه‌بۆو به‌رامه‌ی ئه‌فسانه‌یی رازاونه‌ته‌وه تاچۆنیه‌تی راسته‌قینه‌ی ژیان، که لێره‌دا جێگای ئه‌وی نییه به ته‌واوی باسی ئه‌وبابه‌تانه بکه‌ین، هه‌تاخۆێنه‌رانی به‌ڕێز به جوانی بۆیان ده‌رکه‌وێت ئه‌وریوایه‌تو بۆجونانه تاچ راده‌یه له‌راستی نزیکن یان نا؟ وای ده‌گێڕنه‌وه‌که کچی یه‌کێ له سه‌ردارانی ئێران (هه‌ندێ ئه‌ڵێن کچی حاکمی خه‌ڵخاڵ بووه هه‌نێکیش ئه‌ڵێن هی سه‌رده‌می سامانیان بووه) توشی نه‌خۆشیه ئه‌بێ که بێ ده‌مو زوان ئه‌که‌وێت ، تا ئه‌وه‌ی ناوبانگی پیرشالیاری هه‌ورامان ئه‌بیسن ئه‌و حاکمه کچه‌که‌ی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ له نزیکانی خۆی ره‌وانه‌ی هه‌ورامان ئه‌کات، به سه‌ر په‌رشتی کاروانه‌که ئه‌ڵێت (که‌ئه‌ویش هه‌ندێ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن خاڵی کچه‌که بووه به ناوی خالدکه ئه‌ویش پاشان ده‌بێته موریدی پیروئێستاش مه‌زاری له‌هه‌ورامانه؟) ئه‌گه‌رئه‌وکچه‌ی چاک کرده‌وه‌له‌و پیره‌ی ماره که‌ن، کاتێ ئه‌وکاراوانه ئه‌گاته بڵبه‌ر له‌و شوێنه‌ی که ئێستاش پێی ئه‌وترێ(ته‌وه‌نه‌و سره‌وای )یانێ به‌ردی شه‌فابه‌خش کچه که‌مێ هۆشی دێته‌وه سه‌رخۆی، له‌وێش ده‌چن تائه‌گه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی که‌به( ته‌نوره‌و دێوا) ناوبانگه پیرشالیاربه شێوه‌یه‌کی باتنی و نادیار ئه‌و دێ‌و یان مۆکڵانه له کۆڵی ئه‌و کچه ئه‌کاته‌وه‌و به شێوه‌یه‌کی گشتی چاک ئه‌بێته‌وه، له سه‌ر ته‌نوره‌ی دێوان پێویسته ئه‌وه‌ی بڵێم نه‌به‌مانای ته‌نوری ئاگر، له ئه‌فسانه کوردیه‌کانا واهاتوه که دێ‌و کاتێ ئه‌یه‌وێت به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵفڕێت ته‌نوره ئه‌پێکێت ، یانێ وه‌ک گه‌رده‌لول به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌فڕێت، کاتێ ئه‌گه‌نه خزمه‌تی پیرو پاش گێڕانه‌وه‌ی به سه‌رهاتی ئه‌وکچه‌له‌پیر داوا ئه‌که‌ن تا ئه‌و کچه‌ی بۆ ماره بکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حاکمه‌و براتی حاکمانایش هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نییه ، پیریش ده‌ڵێت من هیچێکم نیه‌و له سه‌ر ئه‌و خاکه ئه‌خه‌ومو به‌ردێکیش له ژێر سه‌ر ده‌نێم ، ئه‌وکچه شازاده‌یه‌و خوا هه‌ڵناگرێ به‌م شێوه‌یه له گه‌ڵ مندابه‌سه‌ر به‌رێت، کچه که ئه‌وه‌ی ده‌بیسێت ئه‌ڵێت تۆ به‌هه‌رجۆرێ ئه‌ژیت منیش پێی رازیم ، پیر دووباره ئه‌ڵێت من هیچ خوارده‌مه‌نیه‌کم نییه بۆزه‌ماوه‌ند، له‌و کاته هه‌ندی له دانیشتوانی هه‌ورامان که‌له‌وێ ده‌بن ئه‌ڵێن ئیمه خوارده‌مه‌نی ئه‌و زه‌ماوه‌نده‌دابین ئه‌که‌ین،به‌م شێوه‌یه زه‌ماوه‌ند بۆ پیر ئه‌کرێوئه‌و کچه‌ی لێ ماره ئه‌که‌ن ، ئێستاش هه‌ر ساڵ به خۆشی ویادی ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌پیرۆزه له هه‌ورامان دا ئه‌و جه‌ژنه‌به رێوه ئه‌برێت . کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌یش له شه‌وی دووهیمین جومعه‌ی رێبه‌نداندایه، که پاش ئه‌و به‌رنامانه‌ی که باسمان کردله شه‌وی جومعه‌دا پاش نوێژی عیشا زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌ورامانو میوانه‌کانی زه‌ماوه‌ندی پیر ، (ئه‌ڵبه‌ته نێرینه) به‌ره‌و ماڵی پیرکه ئێستاش هه‌ر ماوه به رێ ئه‌که‌ون وئه‌چنه نێو ئه‌و ماڵه، هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کیش جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌وبنه‌ماڵانه‌ی وا زیاتر بوون له سه‌ر کۆڵه‌که یان پایه‌ی ئه‌و هۆده‌یه به سه‌ر سه‌کۆکانی دا به دار‌و ته‌خته شوێنان بۆ خۆیان دروست و زیاد کردوه تاله‌و کاته دا توشی نه‌بونی جێگا نه‌بن ، جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌وه‌یش بڵێم یه‌کێ له ره‌وشته جوانه‌کانه دانیشتوانی هه‌ورامان ئه‌وه‌یه له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ر زانیان میوان زۆرن جێگاکه‌ی خۆیان بۆ میوانه‌کان ته‌رخان ئه‌که‌ن که ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی مێوان په‌زیریو مێوان دۆستی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچکه‌یه ،کاتێ رۆیشتنه نێو ئه‌و هۆده‌یه که ئه‌ندازه‌که‌ی نزیک به 5تا6 میتر پانیو 9تا10 میتر درێژی هه‌یه ، سه‌ره‌تا به خوێندنی چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز ده‌س پی ئه‌که‌نوپاشان قه‌سیده‌یه‌له‌مه‌دحی پێغه‌مبه‌ردائه‌خوێنرێته‌و ه‌و له‌دوای ئه‌وانه‌یش پێش نویژ یان ئیمام جومعه‌ی هه‌ورامان باسێکی ئاینی‌و که‌سایه‌تی پیرشالیارئه‌کاتو له‌دوای ئه‌وه‌یش هه‌رکه‌سێ وتارێ یان شیعرێک یان باسێکی له‌وبابه‌ته‌ی هه‌بێ پێشکه‌شی ئه‌کات ،پاشان چێشتی تایبه‌تی زه‌ماوه‌ندی پیر که هه‌ر ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌یه له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا دروست کراوه له‌نێو دانیشتوان دابه‌ش ئه‌کرێوله دوای ئه‌وه‌ش سنوقچه‌یه‌کی بچوک، که تاکه ژێره کڵاشێکی و جوتێ ته‌زبێحی تێدایه‌و‌به‌واته‌ی دانیشتوانی هه‌ورامان هی خوده پیرشالیاره، دیننیانو زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه زیاره‌تی ئه‌که‌ن یانێ بۆ ته‌به‌ڕوک ماچییان ئه‌که‌ن ،به‌م شێوه‌یه کۆتایی به زه‌ماوه‌ندی ئه‌و ساڵه‌یش دێت . به هه‌رحاڵ من به‌م کورته وتاره له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رپا بون‌و به رێوه بردنی زه‌ماوه‌ندی پیرشالیار دێمه کۆتایی باسه‌که‌و هیوادارم بتوانم له کات‌و زه‌مه‌نێکی تردا به تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێم .